پاڵەوانێتی پلە یەکی تۆپی پێی ئینگلیزی (چامپیۆنشیپ)
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
پاڵەوانێتی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی ( بە زۆری بانگ دەکرێت بە خولی سوپەری لانکاشەیر، بە کورتی چامپیۆنشیپ یاخود چامپیۆنشیپی سکای بێت بە مەبەستی سپۆنسەر)[١] بەرزترین ئاستی خولی تۆپی پێی ئینگلیزیە (ئینگلیزی : EFL) و دووەم بەرزترینە لە سیستەمی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی لە دوای پریمەر لیگ. خولەکە لە ٢٤ یانە پێکهاتووە.
وڵات | ئینگلتەرا (٢٢ یانە) |
---|---|
Other club(s) from | وێڵز (٢ یانە) |
دامەزراوە لە |
|
ژمارەی یانەکان | 24 |
Level on pyramid | 2 |
Promotion to | خولی نایاب |
Relegation to | لیگی یەک |
Domestic cup(s) | جامی قەلغانی ئینگلیزی جامی ئێف ئەی |
League cup(s) | جامی ئی ئێف ئێڵ نازناوی ئی ئێف ئێڵ |
International cup(s) | خولی ئەوروپا (لە ڕێگەی جامی ئێف ئەی) خولی کۆنفڕانسی ئەوروپا (لە ڕێگەی جامی ئی ئێف ئێڵ) |
Current champions | فولهام (یەکەم نازناو) (2021–22) |
Most championships |
|
TV partners | List of broadcasters |
ماڵپەڕ | Official website |
2022–23 EFL Championship |
لە وەرزی ٢٠٠٤-٠٥ ناسرا بە پاڵەوانێتی خولی تۆپی پێ، ئەم ئاستە پێشتر ناسرا بوو بە خولی تۆپی پێی پلە دوو (لە ١٨٩٢ – ١٩٩٢) و خولی تۆپی پێی پلە یەک (١٩٩٢ – ٢٠٠٤). براوەی چامپیۆنشیپ نازناوی چامپیۆنشیپی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی دەبردەوە، هەمان نازناو کە دەبەخشرا بە پاڵەوانی خولی پلەیەکی ئینگلیزی لە پێشتردا تا ١٩٩٢. هەر وەک ئاستەکانی تری تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزی، یانەکانی وێڵز دەتوانن بەشێک بن لەم ئاستە، کە وا دەکات خولێک بێت لە دەرەوەی وڵاتەکەش بەشدار بێت.
هەموو وەرزێک، دوو یانەکەی کە لە ئاستی سەرەوەدا دەبن لە چامپیۆنشیپ ڕاستەوخۆ سەردەخرێن بۆ خولی پریمەرلیگ. یانەکانی کە لە سێیەم تا شەشەم دەبن لە وەرزەکەدا بەشدار دەبن لە پاڵەوانێتیەکی یەکتر دەرکردن، کە براوەی ئەو پاڵەوانێتیەش سەرەخرێت بۆ خولی پریمەرلیگ. سێ یانەی خوارەوەی ڕیزبەندی لە چامپیۆنشیپ دادەبەزن بۆ لیگی یەک.
چامپیۆنشیپ دەوڵەمەندترین خولە لە جیهاندا لە ئاست خولەکانی کە یەکەم ئاستی وڵات نین، و نۆیەم دەوڵەمەنترین خولە لە ئەوروپا[٢]، و لە ئاستی دەیەمە لە جیهانی تۆپی پێدا سەبارەت بە هەبوونی هاندەران و ئامادەبوونیان ( لەگەڵ زۆرترین ئامادەبوونی هاندەر لە هەر یاریەکدا لە ئاست خولەکانی پلە دوو). تێکڕای ئامادەبوون لە وەرزی ٢٠١٨-١٩ بریتی بوو لە ٢٠،١٨١ هاندەر[٣].
یانەی بارنسلی زۆرترین وەرزی هەبووە لە ئاستی دووەمی تۆپی پێی ئینگلیزی لە هەر یانەیەکی تر و لە ٣ کانونی دووەمی ٢٠١١ بوو بە یەکەم یانە کە ١،٠٠٠ بردنەوە بەدەست بهێنێت لە ئاستی دووەمی تۆپی پێی ئینگلیزی لەگەڵ بردنەوەی ٢-١ لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر کۆڤێنتری ستی. بارنسلی هەروەها بوو بە یەکەم یانە کە ٣،٠٠٠ یاری بکات لە ئاستی دووەمی خولی تۆپی پێ (١٠٢٨ بردنەوە، ٧٤٧ بەرامبەر بوون، ١٢٢٤ دۆڕان)[٤]. لە ئێستادا، بێرمینگهام ستی زۆرترین ماوە لە چامپیۆنشیپ بووە، کۆتا جار کە لەو ئاستە نەبووە بریتیە لە وەرزی ٢٠١٠-١١.
مێژوو
[دەستکاری]لە وەرزی دەستپێکیدا لە ٢٠٠٤-٠٥، خولی تۆپی پێی چامپیۆنشیپ ڕایگەیاند کە کۆی گشتی ئامادەبووان (لەناویدا دوای وەرز) بریتی بووە لە ٩.٨ ملیۆن، کە ڕایگەیاند چوارەم زۆرترین ئامادەبوونە بۆ خولێکی تۆپی پێی ئەوروپی، تەنیا لە دوای خولی پریمەرلیگ (١٢.٨٨ ملیۆن)، خولی ئیسپانی لا لیگا (١١.٥٧ ملیۆن) و خولی ئەڵمانی بۆندسلیگا (١٠.٩٢ ملیۆن)، بەڵام لە پێش خولی ئیتاڵی سێریا ئەی (٩.٧٧ ملیۆن) و خولی فەڕەنسی لیگ ١ (٨.١٧ ملیۆن) هات[٥][٦][٧].
سەندەرلاند یەکەم خولی بردەوە لە وەرزی یەکەمدا دوای گۆڕانکاریەکان، کە ویگان لە دووەمدا هات و سەرکەوت بۆ ئاستی یەکەمی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا. یانەکە بیست و حەوت ساڵ پێش ئەوە ڕێگەی پێدرا لە خولی تۆپی پێ؛ لە ئاستی چوارەم بوو یانزە ساڵ پێش ئەو سەرکەوتنە. وێستهام یونایتد یەکەم یاری کۆتایی پلەی ئۆفی بردەوە لەو وەرزەدا، لە دوای بردنەوەی ١-٠ لە بەرامبەر پریستۆن لە یاریگای میلینیۆم لە کاردیف. لە وەرزی ٢٠٠٥-٠٦، ڕیدینگ ڕیکۆردی زۆرترین خاڵی خولی تۆپی پێی شکاند، کە ١٠٦ خاڵی کۆکردەوە، و ڕیکۆردەکەی پێشووی شکاند کە بەناوی سەندەرلاند بوو لە ١٩٩٩[٨].
سەندەرلاند دووەم نازناوی چامپیۆنشیپی بردەوە لە تەنیا سێ وەرزدا لە وەرزی ٢٠٠٦-٠٧. لە ٤ مایسی ٢٠٠٧، لیدس یونایتد بوو بە یەکەم یانە لە کاتی گۆڕانکاریەکانی خولەکەوە کە بچێتە بەشی بەڕێوەبردن و یانەکە بێ خاوەن بێت؛ ئەوان ١٠ خاڵیان لێ شکێندرا و لە ئەنجامدا بۆ خولی خوارتر دابەزین[٩][١٠]. لە ٢٨ ی مایسی ٢٠٠٧، دێربی کاونتی یەکەم یاری کۆتایی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپی بردەوە لە یاریگا نوێیەکەی وێمبڵی بە بردنەوە لە وێست برۆمیچ ١-٠ بە ئامادەبوونی نزیکەی ٧٥،٠٠٠ هاندەر[١١]. وێست برۆمیچ لە وەرزی دواتردا پاڵەوانێتی چامپیۆنشیپی بردەوە.
لە ٣٠ ئەیلولی ٢٠٠٩، کۆکا کۆلا ڕایگەیاند کە گرێبەستی سپۆنسەرەکەیان کۆتایی پێ دەهێنن لەگەڵ خولی تۆپی پێ (ئێستا خولی تۆپی پێی ئینگلیزی)، کە لە ٢٠٠٤-٠٥ دەستی پێکردبوو، لە کۆتایی وەرزی ٢٠٠٩-[١٢]١٠. لە ١٦ مارسی ٢٠١٠، ئێن پاوەر (ئینگلیزی : npower) وەکو سپۆنسەری نوێی نازناوی خولی تۆپی پێ ڕاگەیاندرا، و لە سەرەتای وەرزی خولی تۆپی پێی ٢٠١٠-١١ تا کۆتایی وەرزی ٢٠١٢-١٣، خولی تۆپی پێی چامپیۆنشیپ ناسراو بوو بە ئێن پاوەر چامپیۆنشیپ[١٣].
لە ١٨ تەموزی ٢٠١٣، دروستکەری گرەوی بەریتانیا سکای بێت ڕایگەیاند کە گرێبەستێکیان واژۆ کردووە بۆ پێنج ساڵ تا سپۆنسەری خولەکە بکەن[٢].
لە ٢٤ مایسی ٢٠١٣، لە یاری کۆتایی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ لە نێوان دێربی کاونتی و کوینس پارک ڕەینجەریس زۆرترین هاندەری بەخۆیەوە بینی زیاتر لە هەفتەیەکی تری چامپیۆنشیپ – ٨٧،٣٤٨ هاندەر ئامادە بوون کاتێک بۆبی زامۆرا لە خولەکاکانی کۆتایی بردنەوەی بۆ کوینس پارک ڕەینجەرس بەدەست هێنا تا یانە لەندەنیەکە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت[١٤].
بۆ وەرزی ٢٠١٦-١٧، خولی تۆپی پێ دوبارە ناوەکەی گۆڕدرا بۆ خولی تۆپی پێی ئینگلیزی. خولەکە ژمارەیەکی زۆر هاندەری هەبوو کە زیاتر بوو لە یانزە ملیۆن – بە بێ یاریەکانی پلەی ئۆف – کە زیاتر لە دوو ملیۆن هاندەر بەتەنیا سەیری یاریەکانی نیوکاسڵ یونایتد و ئەستۆن ڤێلایان کردبوو لە یاریگای خۆیاندا ؛ کە هەردووکیان لە پریمەرلیگ دابەزیبوون لە وەرزی پێشتردا. ئەمەش زۆرترین ژمارەی هاندەر بوو بۆ خولەکانی ئاستی دووەم تا چوارەمی ئینگلیزی لە وەرزی ١٩٥٨-٥٩ تا ئەوکات[١٥].
پێکهاتەی خولەکە
[دەستکاری]خولەکە لە 24 یانە پێکدێت، کە بە درێژای وەرزێک، کە ساڵانە دەست پێ دەکات لە مانگی ئاب بۆ مانگی مایسی ساڵی دواتر، هەر یانەیەک دوو جار بەرامبەر یانەکانی تر یاری دەکات لە خولەکەدا، جارێک لە یاریگای خۆی و جارێک یاریگای بەرامبەر، کە لە ئەنجامدا هەر تیمێک بە کۆی گشتی ٤٦ یاری ئەنجام دەدات. سێ خاڵ دەبەخشرێت بۆ بردنەوە، یەک بۆ بەرامبەر و سفر بۆ دۆڕاند. یانەکان ڕیزبەندی دەکرێن لەسەر بنەمای خاڵەکانی بەدەستیان هێناوە، دواتر جیاوازی گۆڵ، دواتر گۆڵەکانی تۆمار کراون، و دواتر ئەنجامی یاری نێوانیان بۆ وەرزەکە (بە هەژمارکردنی گۆڵی میوان). ئەگەر دوو یانە یان زیاتر وەرزەکە کۆتایی پێ بهێنن و یەکسان بن لە هەموو ئەم بنەمایانەدا، ئەوکات تیمەکان جیادەکرێنەوە لەسەر بنەمای ڕیزبەندی ئەلف و بێ، بەڵام بەو مەرجەی کار نەکاتە سەر سەرکەوتن، دابەزین یاخود قۆناغی پلەی ئۆف ( لە خوارەوە بیبینە )، کە کاتێک ئەوە ڕودەدات تیمەکان لە ڕێگەی یاریەک لە نێوانیاندا ئاستەکەیان دیاری دەکرێن، و هەرچەندە ئەم حاڵەتە هیچ کاتێک ڕووی نەداوە بە درێژای ساڵەکانی کە یاساکە هەیە[١٦].
لە کۆتایی وەرزەکە، دوو یانەی سەرەوەی ڕیزبەندی و براوەی قۆناغی دەرکردن (پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ) سەردەکەون بۆ پریمەرلیگ و سێ یانەی کۆتایی ڕیزبەندی دادەبەزن بۆ خولی پلە یەکی تۆپی پێ. پلەی ئۆفی چامیپیۆنشیپی خولی تۆپی پێ پاڵەوانێتیەکی دەرکردنە بۆ ئەو یانانەی لە وەرزەکەدا لە سێیەم تا شەشەم بوون و براوەکەیان سەردەکەوێت بۆ پریمەرلیگ. لە پلەی ئۆفدا، ئەو یانەیەی سێیەم بووە یاری دەکات لە دژی ئەوەی شەشەم بووە و یانەی چوارەم یاری دەکات لە دژی ئەوەی پێنجەم بووە بە دوو یاری قۆناغی پێشکۆتایی (یەکیان لە یاریگای خۆی و یەکیان لە یاریگای بەرامبەر). براوەی هەر یەکێک لە پێش کۆتاییەکان یەک یاری دەکەن لە یاریگای وێمبڵی کە خەڵاتەکەی سەرکەوتنە بۆ پریمەرلیگ و بوون بە خاوەنی نازناوی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ.
ئەندامانی ئێستا
[دەستکاری]ئەم ٢٤ یانەیەی خوارەوە لە ئێستادا ڕکابەری دەکەن لە خولی تۆپی پێی ئینگلیزی چامپیۆنشیپ لە وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢
یانە | ڕیزبەندی کۆتایی وەرزی پێشوو | جێگا | یاریگا | ژمارەی کورسی یاریگا |
---|---|---|---|---|
5th | Barnsley | Oakwell | 23,287 | |
Birmingham City | 18th | Birmingham | St Andrew's Stadium | 29,409 |
Blackburn Rovers | 15th | Blackburn | Ewood Park | 31,367 |
Bournemouth | 6th | Bournemouth | Vitality Stadium | 11,364 |
Blackpool | 3rd in League One (promoted via play-offs) | Blackpool | Bloomfield Road | 17,338 |
Bristol City | 19th | Bristol | Ashton Gate | 27,000 |
Cardiff City | 8th | Cardiff | Cardiff City Stadium | 33,316 |
Coventry City | 16th | Coventry | Coventry Building Society Arena | 32,609 |
Derby County | 21st | Derby | Pride Park Stadium | 33,597 |
Fulham | 18th in Premier League (relegated) | London (Fulham) | Craven Cottage | 19,359 |
Huddersfield Town | 20th | Huddersfield | John Smith's Stadium | 24,121 |
Hull City | 1st in League One (promoted) | Kingston upon Hull | MKM Stadium | 25,400 |
Luton Town | 12th | Luton | Kenilworth Road | 10,356 |
Middlesbrough | 10th | Middlesbrough | Riverside Stadium | 34,742 |
Millwall | 11th | London (South Bermondsey) | The Den | 20,146 |
Nottingham Forest | 17th | Nottingham | City Ground | 30,576 |
Peterborough United | 2nd in League One (promoted) | Peterborough | Weston Homes Stadium | 15,314 |
Preston North End | 13th | Preston | Deepdale | 23,408 |
Queens Park Rangers | 9th | London (Shepherd's Bush) | Kiyan Prince Foundation Stadium | 18,360 |
Reading | 7th | Reading | Select Car Leasing Stadium | 24,200 |
Sheffield United | 20th in Premier League (relegated) | Sheffield | Bramall Lane | 32,050 |
Stoke City | 14th | Stoke-on-Trent | bet365 Stadium | 30,089 |
Swansea City | 4th | Swansea | Liberty Stadium | 21,088 |
West Bromwich Albion | 19th in Premier League (relegated) | West Bromwich | The Hawthorns | 26,688 |
ئەنجامەکان
[دەستکاری]وەرز | پاڵەوان | دووەم | براوەی پلەی ئۆف | ئەنجام | دووەمی پلەی ئۆف |
---|---|---|---|---|---|
2004–05 | Sunderland 94 | Wigan Athletic 87 | West Ham United 73 (6th) | 1–0 | Preston North End 75 (5th) |
2005–06 | Reading 106 | Sheffield United 90 | Watford 81 (3rd) | 3–0 | Leeds United 78 (5th) |
2006–07 | Sunderland 88 | Birmingham City 86 | Derby County 84 (3rd) | 1–0 | West Bromwich Albion 76 (4th) |
2007–08 | West Bromwich Albion 81 | Stoke City 79 | Hull City 75 (3rd) | 1–0 | Bristol City 74 (4th) |
2008–09 | Wolverhampton Wanderers 90 | Birmingham City 83 | Burnley 76 (5th) | 1–0 | Sheffield United 80 (3rd) |
2009–10 | Newcastle United 102 | West Bromwich Albion 91 | Blackpool 70 (6th) | 3–2 | Cardiff City 76 (4th) |
2010–11 | Queens Park Rangers 88 | Norwich City1 84 | Swansea City 80 (3rd) | 4–2 | Reading 77 (5th) |
2011–12 | Reading 89 | Southampton 88 | West Ham United 86 (3rd) | 2–1 | Blackpool 75 (5th) |
2012–13 | Cardiff City 87 | Hull City 79 | Crystal Palace 72 (5th) | 1–0 (a.e.t.) | Watford 77 (3rd) |
2013–14 | Leicester City 102 | Burnley2 93 | Queens Park Rangers 80 (4th) | 1–0 | Derby County 85 (3rd) |
2014–15 | Bournemouth 90 | Watford 89 | Norwich City 86 (3rd) | 2–0 | Middlesbrough 85 (4th) |
2015–16 | Burnley 93 | Middlesbrough 89 | Hull City 83 (4th) | 1–0 | Sheffield Wednesday 74 (6th) |
2016–17 | Newcastle United 94 | Brighton & Hove Albion2 93 | Huddersfield Town 81 (5th) | 0–0 (4–3 pen.) | Reading 85 (3rd) |
2017–18 | Wolverhampton Wanderers 99 | Cardiff City 90 | Fulham 88 (3rd) | 1–0 | Aston Villa 83 (4th) |
2018–19 | Norwich City 94 | Sheffield United 89 | Aston Villa 76 (5th) | 2–1 | Derby County 74 (6th) |
2019–20 | Leeds United 93 | West Bromwich Albion 83 | Fulham 81 (4th) | 2–1 (a.e.t.) | Brentford 81 (3rd) |
2020–21 | Norwich City 97 | Watford 91 | Brentford 87 (3rd) | 2–0 | Swansea City 80 (4th) |
2021–22 | Fulham (90) | Bournemouth (88) | TBD | TBD | TBD |
یانەکانی دابەزیون (لە چامپیۆنشیپ بۆ لیگی یەک)
[دەستکاری]Season | Clubs (Points) |
---|---|
2004–05 | Gillingham (50), Nottingham Forest (44), Rotherham United (29) |
2005–06 | Crewe Alexandra (42), Millwall (40), Brighton & Hove Albion (38) |
2006–07 | Southend United (42), Luton Town (40), Leeds United (36) |
2007–08 | Leicester City (52), Scunthorpe United (46), Colchester United (38) |
2008–09 | Norwich City (46), Southampton (45), Charlton Athletic (39) |
2009–10 | Sheffield Wednesday (47), Plymouth Argyle (41), Peterborough United (34) |
2010–11 | Preston North End (42), Sheffield United (42), Scunthorpe United (42) |
2011–12 | Portsmouth (40), Coventry City (40), Doncaster Rovers (36) |
2012–13 | Peterborough United (54), Wolverhampton Wanderers (51), Bristol City (41) |
2013–14 | Doncaster Rovers (44), Barnsley (39), Yeovil Town (37) |
2014–15 | Millwall (41), Wigan Athletic (39), Blackpool (26) |
2015–16 | Charlton Athletic (40), Milton Keynes Dons (39), Bolton Wanderers (30) |
2016–17 | Blackburn Rovers (51), Wigan Athletic (42), Rotherham United (23) |
2017–18 | Barnsley (41), Burton Albion (41), Sunderland (37) |
2018–19 | Rotherham United (40), Bolton Wanderers (32), Ipswich Town (31) |
2019–20 | Charlton Athletic (48), Wigan Athletic (47), Hull City (45) |
2020–21 | Wycombe Wanderers (43), Rotherham United (42), Sheffield Wednesday (41) |
2021–22 | Peterborough United (37), Derby County (34), Barnsley (30) |
یانەکانی دابەزیون (لە پریمەرلیگ بۆ چامپیۆنشیپ)
[دەستکاری]Season | Clubs (Points) |
---|---|
2004–05 | Crystal Palace (33), Norwich City (33), Southampton (32) |
2005–06 | Birmingham City (34), West Bromwich Albion (30), Sunderland (15) |
2006–07 | Sheffield United (38), Charlton Athletic (34), Watford (29) |
2007–08 | Reading (36), Birmingham City (35), Derby County (11) |
2008–09 | Newcastle United (34), Middlesbrough (32), West Bromwich Albion (32) |
2009–10 | Burnley (30), Hull City (30), Portsmouth (19) |
2010–11 | Birmingham City (39), Blackpool (39), West Ham United (33) |
2011–12 | Bolton Wanderers (36), Blackburn Rovers (31), Wolverhampton Wanderers (25) |
2012–13 | Wigan Athletic (36), Reading (28), Queens Park Rangers (25) |
2013–14 | Norwich City (33), Fulham (32), Cardiff City (30) |
2014–15 | Hull City (35), Burnley (33), Queens Park Rangers (30) |
2015–16 | Newcastle United (37), Norwich City (34), Aston Villa (17) |
2016–17 | Hull City (34), Middlesbrough (28), Sunderland (24) |
2017–18 | Swansea City (33), Stoke City (33), West Bromwich Albion (31) |
2018–19 | Cardiff City (34), Fulham (26), Huddersfield Town (16) |
2019–20 | Bournemouth (34), Watford (34), Norwich City (21) |
2020–21 | Fulham (28), West Bromwich Albion (26), Sheffield United (23) |
2021–22 | Burnley (35), Watford (23), Norwich City (22) |
یانەکانی سەرکەوتوون (لە لیگی یەک بۆ چامپیۆنشیپ)
[دەستکاری]Season | Clubs (Points) |
---|---|
2004–05 | Luton Town (98), Hull City (86), Sheffield Wednesday (Play-off winners) (72) |
2005–06 | Southend United (82), Colchester United (79), Barnsley (Play-off winners) (72) |
2006–07 | Scunthorpe United (91), Bristol City (85), Blackpool (Play-off winners) (83) |
2007–08 | Swansea City (91), Nottingham Forest (82), Doncaster Rovers (Play-off winners) (80) |
2008–09 | Leicester City (96), Peterborough United (89), Scunthorpe United (Play-off winners) (76) |
2009–10 | Norwich City (95), Leeds United (86), Millwall (Play-off winners) (85) |
2010–11 | Brighton & Hove Albion (95), Southampton (92), Peterborough United (Play-off winners) (79) |
2011–12 | Charlton Athletic (101), Sheffield Wednesday (93), Huddersfield Town (Play-off winners) (81) |
2012–13 | Doncaster Rovers (84), Bournemouth (83), Yeovil Town (Play-off winners) (77) |
2013–14 | Wolverhampton Wanderers (103), Brentford (94), Rotherham United (Play-off winners) (86) |
2014–15 | Bristol City (99), Milton Keynes Dons (91), Preston North End (Play-off winners) (89) |
2015–16 | Wigan Athletic (87), Burton Albion (85), Barnsley (Play-off winners) (74) |
2016–17 | Sheffield United (100), Bolton Wanderers (87), Millwall (Play-off winners) (73) |
2017–18 | Wigan Athletic (98), Blackburn Rovers (96), Rotherham United (Play-off winners) (79) |
2018–19 | Luton Town (94), Barnsley (91), Charlton Athletic (Play-off winners) (88) |
2019–20 | Coventry City (88.71), Rotherham United (77.94), Wycombe Wanderers (Play-off winners) (76.35) |
2020–21 | Hull City (89), Peterborough United (87), Blackpool (Play-off winners) (80) |
2021–22 | Wigan Athletic (92), Rotherham United (90), Sunderland (Play-off winners) (84) |
گۆڵکاران
[دەستکاری]Season | Top scorer(s) | Club(s) | Goals |
---|---|---|---|
2004–05 | Nathan Ellington | Wigan Athletic | 24 |
2005–06 | Marlon King | Watford | 21 |
2006–07 | Jamie Cureton | Colchester United | 23 |
2007–08 | Sylvan Ebanks-Blake | Plymouth Argyle
Wolverhampton Wanderers |
23 |
2008–09 | Sylvan Ebanks-Blake | Wolverhampton Wanderers | 25 |
2009–10 | Peter Whittingham | Cardiff City | 20 |
Nicky Maynard | Bristol City | ||
2010–11 | Danny Graham | Watford | 24 |
2011–12 | Rickie Lambert | Southampton | 27 |
2012–13 | Glenn Murray | Crystal Palace | 30 |
2013–14 | Ross McCormack | Leeds United | 28 |
2014–15 | Daryl Murphy | Ipswich Town | 27 |
2015–16 | Andre Gray | Burnley | 25 |
2016–17 | Chris Wood | Leeds United | 27 |
2017–18 | Matěj Vydra | Derby County | 21 |
2018–19 | Teemu Pukki | Norwich City | 29 |
2019–20 | Aleksandar Mitrović | Fulham | 26 |
2020–21 | Ivan Toney | Brentford | 31 |
2021–22 | Aleksandar Mitrović | Fulham | 43* |
ئامادەبوونی هاندەران
[دەستکاری]چامپیۆنشیپی خولی ئینگلیزی دووەم زۆرترین سەیرکردنی هەیە لە ئاستی خولەکانی وەرزشی ئاستی دووەم لە جیهاندا، لە دوای بۆندسلیگا ٢ لە ئەڵمانیا (٢٠،٣٧٢)، لەگەڵ ڕێژەی تێکڕای ١٨،٥٧٥ ئامادەبوون بۆ هەر یاریەک لە وەرزی ٢٠١٩-٢٠. چامیۆنشیپ حەوتەم زۆرترین بینەری هەبوو لە ئاستی خولە ناوخۆییەکانی تۆپی پێ لە ئەوروپا ٢٠١٩-[١٧]٢٠، لە دوای خولی نایابی ئینگلیزی، بۆندسلیگا (١ و ٢)، لا لیگا، سێریا ئەی و لیگ ١. لە وەرزی ٢٠١٦-١٧، چامپیۆنشیپ خولی ئینگلیزی سێیەم زۆرترین بینەری هەبوو لە خولە ناوخۆیەکانی ئەوروپا، لە دوای خولی نایابی ئینگلیزی و بۆنسلیگا[١٨]، ئەم ئامارانە تایبەت نیین بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە خولەکە لە ئاستی کیشوەری دەکرێت[١٩] و تەنیا بۆ ئاستی ناوخۆی وڵاتەکانە.
بەرزترین تێکڕای ئامادەبوونی خولەکە لە وەرزی ٢٠١٧-١٨ بوو، کاتێک ١١.٣ ملیۆن خەڵک سەیری یاری چامپیۆنشیپیان کردبوو، بە تێکڕای ٢٠،٤٨٩ هاندەر بۆ هەر یاریەک[٢٠]. نزمترین ئامادەبوون لە وەرزی ٢٠١٣-١٤ تۆمار کرا، کاتێک تەنیا ٩.١ ملیۆن هاندەر سەیری یاریەکانیان کردبوو بە تێکڕای ١٦،٦٠٥ بۆ هەر یاریەک[٢١].
بەرزترین تێکڕای وەرزێک بۆ یانەیەک بریتی بوو لە ٥١،١٠٦ بۆ نیوکاسڵ یونایتد لە وەرزی ٢٠١٦-١٧[٢٢].
وەرز | تێکڕای ئامادەبوونی لە خولەکەدا | زۆرترین تێکڕا | ||
---|---|---|---|---|
یانە | ئامادەبوون | |||
2004-05 | 17,417 | Leeds United | 29,207 [٢٣] | |
2005-06 | 17,607 | Norwich City | 24,952 [٢٤] | |
2006-07 | 18,179 | Sunderland | 31,887 [٢٥] | |
2007-08 | 17,027 | Sheffield United | 25,631 [٢٦] | |
2008-09 | 17,888 | Derby County | 29,440 [٢٧] | |
2009-10 | 17,949 | Newcastle United | 43,388 [٢٨] | |
2010-11 | 17,369 | Leeds United | 27,299 [٢٩] | |
2011-12 | 17,739 | West Ham United | 30,923 [٣٠] | |
2012-13 | 17,493 | Brighton & Hove Albion | 26,236 [٣١] | |
2013-14 | 16,605 | Brighton & Hove Albion | 27,283 [٣٢] | |
2014-15 | 17,857 | Derby County | 29,232 [٣٣] | |
2015-16 | 17,583 | Derby County | 29,663 [٣٤] | |
2016-17 | 20,119 | Newcastle United | 51,106 [٣٥] | |
2017-18 | 20,489 | Aston Villa | 32,097 [٣٦] | |
2018-19 | 20,269 | Aston Villa | 36,029 [٣٧] | |
2019-20 | 18,585 [٣٨] | Leeds United | 27,643 [٣٩] | |
2020-21 | No attendances due to COVID-19 pandemic | |||
2021-22 | 16,776 | Sheffield United | 27,611 [٤٠] |
ئاستی مێژووی
[دەستکاری]لە دوای گۆڕانکاریەکان و بوون بە چامپیۆنشیپ لە ٢٠٠٤، ٥٥ یانە بە لایەنی کەم یەک وەرز لەو ئاستە بوون، لە ناویاندا ١٣ یانە لە کۆی گشتی ٢٠ یانەکەی خولی نایابی ئینگلیزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣. کاردیف ستی و دێربی کاونتی هەردووکیان زۆرترین ماوە لە خولەکەدا بوون بە کە ١٧ وەرزە. ١٥ وەرز زۆرترینە کە بەدوای یەکدا یانەیەک لە خولەکەدا بوبێت ئەویش ئیسپویچ تاون بوو لە نێوان ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٩. ئەو تیمەی کە زۆرترین ماوە لە خولەکەدایە لە ئێستادا بریتیە لە ڕیدینگ، کە ١٠ وەرزی لەسەر یەکە لە چامپیۆنشیپ یاری دەکات. نۆرویچ ستی شەش کاتی جیاواز لە چامپیۆنشیپ یاری کردووە؛ زۆرترینە لە ئاست یانەکانی تر. ١٣ براوەی جیاوازی خولی ئینگلیزی چامۆیۆنشیپ هەبووە کە پێنجیان دوو جار بردویانەتەوە (نیوکاسڵ یونایتد، سەندەرلاند، وۆڵڤەرهامپتۆپن واندەرس، ڕیدین و نۆرویچ ستی).
نۆرویچ ستی چوار جار لە چامپیۆنشیپ سەرکەوتووە، پێنج یانەی تر هەر یەکەیان سێ جار سەرکەوتوون (بێرنلی، فولهام، هەڵ ستی، واتفۆرد، وێست برۆمیچ).
سەرچاوە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «The Football League | News | Football League | FL News | Sky Bet to sponsor The Football League». web.archive.org. ٢١ی تەممووزی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٣. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ ئ ا «Press-2014-06-05». Deloitte Bosnia and Herzegovina (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-date=
/|archive-url=
timestamp mismatch; 2020-02-04 suggested (یارمەتی) - ^ «Championship 2018/2019 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Barnsley 2-1 Brighton». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2022-05-28 ھێنراوە.
- ^ «Countdown underway to new season» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2005-08-06. لە 2022-06-11 ھێنراوە.
- ^ «The Times & The Sunday Times». www.thetimes.co.uk (بە ئینگلیزی). لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «TheFA.com - First class second division». archive.ph. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «League Points - Football League 125». web.archive.org. ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Leeds Utd call in administrators» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2007-05-04. لە 2022-06-11 ھێنراوە.
- ^ «Relegated Leeds in administration» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2007-05-04. لە 2022-06-11 ھێنراوە.
- ^ «Derby 1-0 West Brom» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2007-05-28. لە 2022-06-11 ھێنراوە.
- ^ Staff، Guardian (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٩). «Coca-Cola end Football League sponsorship deal». the Guardian (بە ئینگلیزی). لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Npower signs Football League deal» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2010-03-16. لە 2022-06-11 ھێنراوە.
- ^ «Derby County 0-1 Queens Park Rangers». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2022-06-11 ھێنراوە.
- ^ «EFL attendances highest since 1959». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2022-06-11 ھێنراوە.
- ^ «Sporting Life - Football | Championship Play-offs Live, Preston v Leeds, Watford v Crystal Palace, UEFA Cup Final Live, Middlesbrough v Sevilla, Scottish Premier, Coca-Cola Championship, European News, Fixtures, Results, Tables». web.archive.org. ٩ی ئایاری ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٩ی ئایاری ٢٠٠٦. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «English League Championship Performance Stats 2019-20». ESPN (بە ئینگلیزی). لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship attendances beat La Liga». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2022-06-11 ھێنراوە.
- ^ amy (٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «UEFA Champions League Competition Overview - IraqBet» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2017/2018 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2013/2014 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «EFL records highest attendance records in 60 years '" thanks to Newcastle». www.shieldsgazette.com (بە ئینگلیزی). لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «EFL Championship 2004/2005 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی).
- ^ «Championship 2005/2006 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2006/2007 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2007/2008 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2008/2009 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2009/2010 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2010/2011 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2011/2012 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2012/2013 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2013/2014 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2014/2015 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2015/2016 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2016/2017 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2017/2018 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2018/2019 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «English League Championship Performance Stats 2019-20». ESPN (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2019/2020 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Championship 2021/2022 - Attendance». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پاڵەوانێتی پلە یەکی تۆپی پێی ئینگلیزی (چامپیۆنشیپ) تێدایە. |