مردووی گەڕۆک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
مردووی گەڕۆک The Walking Dead | |
---|---|
ھەروەھا ناسراوە بە | مردووی ڕۆیشتوو |
چەشن | |
دانەر | ڕۆبێرت کێرکمن |
پەرەپێدەر | فڕانک دارابۆنت |
ئەکتەران | ئەندرو لینکن نۆرمن ڕیدەس سارا وەین کاڵیز لۆری ھۆڵدن چاندلەر ڕیگز دانای گوریرا جۆن بێرنتاڵ |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ١١ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١٦٩ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | فڕانک دارۆبۆنت گێڵ ئان ھێرد گلێن مەزارا |
مۆنتاژ | Aubrey Sitterson
(٥٥-٧٠#) Sina Grace (٦٧-٩٦#) Sean Mackiewicz (٩٧-١٩٣#) |
شوێنەکانی تۆمارکردن | جیۆرجیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
وێنەگر | ڕۆن شمیت |
ماوەی پەخش | ٤١–٦٧ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | ستۆدیۆکانی ئەی ئێم سی |
پەخش | |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ – ئێستا |
ڕیزبەندی کاتی | |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | لە مردووی گەڕۆک بترسە |
گرێدان بۆ دەرەوە | |
ماڵپەڕی فەرمی |
مردووی گەڕۆک (بە ئینگلیزی: The Walking Dead) (کورتکراوە: TWD) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی پاش-کارەساتی ترسێنەری ئەمریکییە کە لەلایەن فڕانک دارابۆنتەوە پەرەی پێدراوە، چیرۆکی زنجیرەکە لەسەر زنجیرەیەکی کتێبی کۆمیک بە ھەمان ناوەوە بەندە کە لەلایەن ڕۆبێرت کێرکمن، تۆنی مور و چارلی ئادلارد نووسراوە.
ئەندرو لینکن بە ڕۆڵی کەسایەتیی سەرەکیی ڕیک گرایمز[٤] دوای بەئاگاھاتنەوەی لە بێھۆشییەکی درێژ لە نەخۆشخانەدا، دەبینێت جیھان کاول بووە و پڕە لە زۆمبی («گەڕۆکەکان»)، پاش شادبوونەوەی بە ھاوژینەکەی لۆری، و کوڕەکەی کارڵ و ھەروەھا بە ھاوپیشە و ھاوڕێ نزیکەکەی شەین واڵش لە دارستانەکەدا، سەرکردایەتیی کۆمەڵەیەکی ڕزگاربووی ئەو کارەساتە دەکات، ھەموو پێکەوە بەرەنگاری مەترسییەکان دەبنەوە و ھەمیشەش بە دوای شوێنێ پارێزراودا دەگەڕێن بۆ مانەوە.[٥][٦]
وەرزی یەکەم تاکو نیوەی وەرزی پێنجەم کاری فیلمگرتنەکەی لە ئەتڵانتادا کراوە، نیوەکەی تری وەرزی پێنجەمیش بەزۆری لە شاری ئەلێکساندریای سەر بە ویلایەتی ڤیرجینیا کاری فیلمگرتنی بۆ کراوە. مردووی گەڕۆک یەکەم ئەڵقەی لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠دا لەسەر تۆڕی کەناڵی ئەی ئێم سی پەخش کرا و ھەروەھا پەخشی نێونەتەوەییشی لە ڕێگەی گرووپی تۆڕەکانی فۆکس و دیزنی+ پەخش کراوە. تۆڕی ئەی ئێم سی گرینگییەکی زۆری بەو زنجیرەیە دەدات، وەرز لە دوای وەرز نوێی دەکاتەوە بەھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بینەرانی. بینەرانی ئەم زنجیرەیە بەزۆری لە نێوان ١٨ بۆ ٤٩ ساڵن. وەرزی یازدەھەم و کۆتای زنجیرەکە لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢١دا بۆ یەکەم جار پەخش کرا.
بەھۆی سەرکەوتنی زنجیرەکە کەناڵی ئەی ئێم سی زنجیرەیەکی تری پەیوەندیداری بە ناوی لە مردووی گەڕۆک بترسە دەر کرد، کە باسی ڕووداوەکانی چۆنێتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی مردووی گەڕۆکەکان دەکات، و یەکەم ئەڵقەشی لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٥دا پەخش کرا. زنجیرەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازییەکی باشی لێ کراوە و بۆ چەندین خەڵاتی مەزن پاڵێوراو بووە، گرینگترینیان خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بووە بۆ باشترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی درامی.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- پێڕستی ئەڵقەکانی مردووی گەڕۆک
- مردووی گەڕۆک (وەرزی ١)
- مردووی گەڕۆک (وەرزی ٢)
- مردووی گەڕۆک (وەرزی ٣)
- مردووی گەڕۆک (وەرزی ٤)
- مردووی گەڕۆک (وەرزی ٥)
- مردووی گەڕۆک (وەرزی ٦)
- مردووی گەڕۆک (وەرزی ٧)
- مردووی گەڕۆک (وەرزی ٨)
- مردووی گەڕۆک (وەرزی ٩)
- مردووی گەڕۆک (وەرزی ١٠)
- مردووی گەڕۆک (وەرزی ١١)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Seibert, Perry. «The Walking Dead [TV Series]». AllMovie. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Stelter، Brian (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠). «At AMC, Two Character Dramas Just One Hit». The New York Times. لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Bramesco، Charles (٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «'The Walking Dead' Season 8, Episode 2: The Hazards of Pity». The New York Times. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «The Walking Dead - Rick Grimes – AMC». web.archive.org. ٤ی ئایاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٤ی ئایاری ٢٠١٥. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ Star-Ledger، Mark Maurer/The (١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١). «'The Walking Dead': What you need to know about Season 1». nj (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «The Walking Dead - Season 1 Recap - AMC». web.archive.org. ٦ی تەممووزی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٥. لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مردووی گەڕۆک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown
- Pages using Lang-xx templates
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ترسناکە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- زنجیرە دراما زنجیرەییەکان
- ئەو بەرنامە تەلەفزیۆنییانەی کە خۆیان لەگەڵ یارییە ڤیدیۆییەکان گونجاندووە
- ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییانەی کە خۆیان لەگەڵ یارییە ڤیدیۆیییەکان گونجاندووە
- زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی پۆست-ئەپۆکالیپتیک
- زنجیرە دراما ئەمریکییەکان
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە درامییە ئەمریکییەکانی پەیوەست بە ئێڵ جی بی تی دەیەی ٢٠١٠
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە درامییە ئەمریکییەکانی پەیوەست بە ئێڵ جی بی تی دەیەی ٢٠٢٠
- زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی پاش کۆتاییی جیھانی
- فرەنچایزی تەلەڤیزیۆن