بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەفسانەی کۆرا (وەرزی دووەم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەفسانەی کۆرا (وەرزی دووەم)
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکان
ژ.ی ئەڵقەکان١٤
بڵاوکردنەوە
تۆڕنیکلۆدیۆن
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ (2013-09-13) –
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ (2013-11-22)
کاتزانیی وەرز

پەڕتووکی دووەم: ڕۆحەکان، دووەم وەرزی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەمریکی، ئەفسانەی کۆرایە. لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروستکراوە. وەرزی دووەم پێکھاتووە لە ١٤ ئەڵقە، لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لەسەر کەناڵی نیکلۆدیۆن لە ئەمریکا دەستی بە پەخشکردن کرد.

کورتە

[دەستکاری]

ئەم وەرزەی زنجیرەکە سەرنج دەخاتە سەر ڕۆڵی ئەڤەتار کۆرا وەک پردی نێوان جیھانی مرۆڤەکان و جیھانی ڕۆحەکان، و ململانێی ھەردوو جیھانەکە.[١]

پەڕتووکی دووەم لە وەرزی دووەم، شەش مانگ دوای ڕووداوەکانی پەڕتووکی یەکەم دێت؛ گێڕانەوەی نێوان شاری کۆمار و شوێنەکانی دیکەی جیھانەکەیە، لەوانە جیھانی ڕۆحەکان و ھۆزی ئاوی جەمسەری باشوور. ئۆنالاک مامی کۆرا، سەرۆکی ھۆزی ئاوی باکوور، دەست بەسەر ھۆزی ئاوی باشووردا دەگرێت وەک بەشێک لە پیلانێک بۆ ئازادکردنی ڤاتوو[ئ]،[٢] چیرۆکەکە دەگۆڕێت بۆ ھەوڵەکانی ھاوڕێکانی کۆرا بۆ بەدەستھێنانی پشتیوانی بۆ ھۆزی باشوور لە ھێزەکانی شاری کۆمار تا لە دژی ئۆنالاک بەکاری بھێنن، ھەروەھا ھەوڵەکانی کۆرا بۆ پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی ئۆنالاک و فێربوونی ڕۆحی. ھەر لەم وەرزەدا چیرۆکەکە دەچێتە سەر یەکەم ئەڤەتاری مێژووی جیھانەکە بە ناوی وان، ھاوشێوەی فلاش باکێک بۆ ئەڤەتار کۆرا؛ لێرە سەرنج دەچێتە سەر مێژوو و چۆنیەتی دروستبوونی جیھانەکە و ملکەچپێکردنی توخمەکان لە جیھانەکەدا[ا][ژێدەر پێویستە][٣][٤][٥][٦].

کارەکتەرە نوێیەکان کە لەم وەرزەدا ناسێندراون بریتین لە: ئۆنالاک[٧] و منداڵەکانی بەناوی دێسنا و ئێسکا،[٨] کیا و بومی، خوشک و برای تێنزن و کوڕ و کچی ئانگ،[٩][١٠] ڤاریکیش کە داھێنەر و بازرگانێکی بەتوانا و دەوڵەمەندە لە ھۆزی ئاوی باشوور.[١١]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ڤاتوو ڕۆحی تاریکی و خراپەی جیھانەکەیە و ھەزاران ساڵە لەلایەن یەکەم ئەڤەتاری جیھانەکە بە ناوی ئەڤەتار وان زیندانی کراوە
  2. ^ بە یارمەتی کیسەڵە شێرەکان، کە یەکەم ھۆکاری ملکەچپێکردنن

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Spirit World». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-10 ھێنراوە.
  2. ^ Lumen، Kelvin (2022-09-08). «10 Darkest Implications In The Legend Of Korra». CBR (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-10 ھێنراوە.
  3. ^ Nolan، Liam (2020-08-17). «VIDEO: Everything You Need To Know About The Legend of Korra Season 2». CBR (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-10 ھێنراوە.
  4. ^ «The Legend of Korra (Season 2)». Nickelodeon (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-10 ھێنراوە.
  5. ^ Bloggo، Dr She. «The Legend of Korra: Season 2 Review» (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-10 ھێنراوە.
  6. ^ Farley، Christopher John (2012-06-19). «'The Legend of Korra' Creators Michael Dante DiMartino and Bryan Konietzko Preview the Season Finale». Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0099-9660. لە 2023-12-10 ھێنراوە.
  7. ^ «Unalaq». Loathsome Characters Wiki (بە ئینگلیزی). 2023-11-15. لە 2023-12-10 ھێنراوە.
  8. ^ «Desna and Eska». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-10 ھێنراوە.
  9. ^ «Bumi». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-10 ھێنراوە.
  10. ^ «Kya». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-10 ھێنراوە.
  11. ^ «Varrick». Heroes Wiki (بە ئینگلیزی). لە 2023-12-10 ھێنراوە.